زێدان: پێش ئه‌وه‌ی بچمه ریال مه‌درید هه‌موو شتێكم به‌ده‌ستهێناوه
نوێترین دیمانه‌ی زینه‌دین زێدان بڵاو كرایه‌وه
زینه‌دین زیدان دووپاتیده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات هه‌موو شتێكی له تۆپی پێ به‌ده‌ستهێناوه.
له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یوێفا زیدان ئاشكرای ده‌كات له ساڵی 2000 له به‌رزترین ئاستی یاریكردنی بوو پێش ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 28 ساڵی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
زیدان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی بێته ریال مه‌درید هه‌موو شتێكی كردووه و و بۆته پاڵه‌وانی جیهان و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا.
راهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌درید ده‌شڵێت: ئه‌و كاته یاریزانه‌كانی فه‌ره‌نسا له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌وروپا یارییان ده‌كرد به تایبه‌ت دوای جامی جیهانی، پێیوایه ئه‌و كاته یۆرۆ زۆر سه‌خت و به‌هێزتر بوو له بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی به‌ڵام به هێز و متمانه به‌خۆبوون توانیویانه ببنه پاڵه‌وان.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی فه‌ره‌نسا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌رگیز یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا له‌بیر ناكه‌م كه له‌و یارییه‌دا تریزیگێ گۆڵی زێڕینی تۆمار كرد و بوونه پاڵه‌وان، ئاشكراشی ده‌كات دوای بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوانه ئاره‌زووی بووه له یانه‌یه‌كی وه‌كو ریال مه‌درید واز له یاریكردن بهێنێت.