به‌ فه‌رمی ئۆلیڤه‌ركان گه‌ڕایه‌وه‌ بایرن میونشن

بایرن میونشن به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆلیڤه‌ركان بڵاو كرده‌وه‌

ئۆلیڤەر کان گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە فەرمی گەڕایەوە ئەم یانەیە.

ماڵپەری فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردەوە دوای ئەوەی گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەیان لە ساڵی 2008 بە یەکجاری یانەکەیان جێهێشت، دوای 11 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەیان، بەڵام ئەمجارەیان وەکو بەرێوەبەری جێبەجێکار.

کان لەمساڵدا لە پاڵ رۆمینیگی وەکو بەرێوەبەری جێبەجێکار کار دەکات و دواتر لە ساڵی 2021 بە تەنیا ئەم کارە دەکات.

ئۆلیڤه‌ر كانی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 1994 درێسی بایرن میونشنی پۆشی تا 2008 له‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو، له‌ كۆی 557 یاری به‌ درێسی بایرن میونشن 204 كلین شیتی هه‌بوو، پاشان هه‌ر له‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ بڕیاری وازهێنانی له‌ یاریكردن دا.