به وێنه.. بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ به‌م جۆره پێشوازیان له ساڵی نوێ كرد
كراسه سووره‌كه‌ی ئیڤانكا سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشابوو
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، خێزان و بنه‌ماڵه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌یرانگه‌ی شاری "مارلاگۆ" كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆست و هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانیان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رنجی زۆرینه‌ی بۆ خۆی راكێشابوو، كراسه سووره‌كه‌ی ئیڤانكای كچی تره‌مپ بوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، میلانیای هاوسه‌ری تره‌مپ، كراسێكی ره‌شی به بریسكه‌ی پۆشی بوو، كوڕه تاقانه‌كه‌شیان، بارۆنی 13 ساڵ ئاماده‌بوو. تره‌مپ لێدوانێكی كورتی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا. له میانی قسه‌كردنی تره‌مپدا، میلانیای هاوسه‌ری زه‌رده‌خه‌نه په‌ڕیبووه سه‌ر لێوی و تا كۆتایی لێدوانه‌كه بزه ده‌یگرت.
هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئیڤانكای كچی تره‌مپ كراسێكی سه‌رتاپا سووری ساده‌ی پۆشی بوو، كه له‌گه‌ڵ جارید كۆشنه‌ری هاوسه‌ری و منداڵه‌كانیان به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا تێپه‌ڕی و بووه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه و قسه و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.






