به ڤیدیۆ.. ره‌فتارێكی پاپا ناڕه‌زایه‌تی لێكهوتهوه
پاپا ده‌ڵێت جه‌سته‌ی ژنان كراوه‌ته كاڵا
K24 – هه‌ولێر:
پاپا فهرهنیسیس، پاپای ڤاتیكان له په‌یامێكدا كه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ بڵاویكرده‌وه، داوایكرد، كۆتایی به‌و سووكایه‌تییانه بهێنرێت كه له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان به ئافره‌تان ده‌كرێت و چیدیكه كه‌ڵكی خراپ له جه‌سته‌یان وه‌رنه‌گیرێت. هاوكات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پاپا ناڕه‌زایه‌تی لێكهوتهوه، كه به توندی به ده‌ستی ئافره‌تێكدا ده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ربدات، له كاتێكدا ئافره‌ته‌كه وه‌ك نه‌ریتێك ده‌ستی پاپای گرتبوو.
له وتاره‌كه‌یدا پاپا رایگه‌یاند، چه‌ند جار جه‌سته‌ی ئافره‌تان له چوارچێوه‌ی پڕوپاگه‌نده و بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و كه‌رسته‌كانی سێكسی به‌كار ده‌هێرێت و ده‌كرێته قوربانی.
گوتیشی: پێویسته جه‌سته‌ی ئافره‌تان له ئه‌نگێزه‌ی به‌كاربردن رزگاربكرێت و رێزی لێبیگرێت.
هاوكات له گۆڕه‌پانی پوترسی قه‌شه‌دا، كاتێك ئافره‌تێك به توندی ده‌ستی پاپای گوشی و زوو به‌ری نه‌دا، پاپا رووی تێكرد و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی كێشای به ده‌ست و مه‌چه‌كی ئافره‌ته‌كه‌دا.