یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەنفڵۆنزا لە هەولێر تۆمار کرا
گومان ده‌كرێت به ئه‌نفلۆنزای به‌راز بێت
K24 – هه‌ولێر:
دکتۆر دلۆڤان محەمەد، به‌ڕێو‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به كوردستان24 ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه كه گومان ده‌كرێت به‌هۆی تووشبوون بێت به ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزی (H1N1).
به‌ڕێو‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر گوتیشی: رێوشوێنی پێویستیان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو په‌تایه گرتووەتەبەر و دوو هۆڵی تایبەت بە تووشبوانی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نەخۆشخانەکانی هەولێر دابینکراون.
ڤایرۆسی (H1N1) له به‌هاری (2009) ده‌ستنیشانكرا و زانایان ره‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆسه‌كه ده‌گێڕنه‌وه بۆ جۆرێك له ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ئه‌و ڤایرۆسه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ڤایرۆسی به‌راز و په‌له‌وه‌ر و مرۆڤ. له وه‌رزی ئه‌نفلۆنزای ساڵانی (2009 - 2010) دا ئه‌و ڤایرۆسه زیاتر بڵاوبوویه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر گرفتاری بوو. هه‌ربۆیه رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی ناساندی.