به وێنه.. زیانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه بڵاوه‌ی پێكراوه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی هێرشی لایه‌نگرانی حه‌شد زیانی به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی وێنه‌كان، لایه‌نگرانی حه‌شد نه‌گه‌یشتوونه‌ته ناو باڵه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵكو ته‌نها گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه و پرسگه‌ی لاوه‌كی باڵیۆزخانه‌كه، كه له ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدایه.
دواجاریش حكومه‌تی عێراق، بڕیاریدا هێزی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه بكات و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیش داوای له‌لایه‌نگرانی كرد، ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه چۆڵ بكه‌ن.
باڵیۆزخانه‌كه له رووی رووبه‌ر و تێچووی داراییه‌وه گه‌وره‌ترین باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، 21 باڵه‌خانه‌ی گه‌وره، قوتابخانه، زنجیره‌یه‌ك چێشتخانه و بازاڕی له خۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی تایبه‌ت به باڵیۆزخانه‌كه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م