سوپای پاسداران پەیامێك ئاراستەی ئەمەریكا دەكات
"ئەمەریكییەكان لەھەر شوێنێك تووشی شكست دەبن، ئێران بە ھۆكار دەزانن"
K24 - ھەولێر
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت "وڵات بەرەو ھیچ شەڕێك نابەین، بەڵام لەھیچ شەرێكیش ناترسین".
ئەمرۆ پێنجشەممە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە رێوڕەسمێكی سەربازییدا لە شاری ئەھواز لە وتارێكدا داوا لە بەرپرسانی ئەمەریكا كرد، بە ئەدەبیاتێكی گونجاو قسە لەگەڵ ئێران بكەن.
بە گوتەی سەلامی ئەمەریكییەكان لەھەر شوێنێك تووشی شكست دەبن، ئێران بە ھۆكار دەزانن و ئەو نیگەرانیەشیان پێوە دیارە.
فەرماندەی سوپای پاسداران ھۆشداری دەدات و دەڵێ، ئەوان وڵات بەرەو ھیچ شەڕێك نابەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە ھیچ شەڕێكیش ناترسن و لەئامادەیی تەواو دان.
ھ.م