ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز یا په‌تای وه‌رزیی چییه؟
نیشانه‌كان و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌و په‌تایه بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له به‌هاری 2009، زانایان جۆرێكی ئه‌نفله‌وه‌نزايان ده‌ستنیشان كرد كه به‌ڤایرۆسی H1N1 ناونرا, له راستیشدا ئه‌و ڤایرۆسه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له چه‌ند ڤایرۆسێك له به‌راز و په‌له‌وه‌ر و مرۆڤ.
له ساڵانی نێوانی 2009 بۆ 2010، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كان ده‌كات، دواتریش به ئه‌نلفه‌وه‌نزای به‌راز ناسێندرا، به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجاری زۆریش خه‌ڵكی، رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌خۆشییه‌كه‌ی به په‌تایه‌كی گوازراوه‌ی جیهانی ناوبرد.
له ئابی 2008، رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی، كۆتاییهاتنی ئه‌و په‌تایه‌ی راگه‌یاند، له‌و كاته‌وه زانایان ناوی ڤایرۆسه‌كه‌یان گۆڕی و ئێستا پێی ده‌گوترێت په‌تای وه‌رزی ڤایرۆسی تێكه‌ڵ H1N1v, ئه‌و پیته‌ی (V) واتا (Variant)، ئه‌وه‌ش به واتای تێكه‌ڵ یان ڤایرۆسی هه‌مه‌جۆر دێت، به گشتی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵدا هه‌یه، به‌ڵام له مرۆڤیش‌دا ده‌ستنیشان كراوه.
به گشتیش چاره‌سه‌ری هه‌ردوو جۆره ڤایرۆسه‌كه له ساڵی 2018 – 2019 دۆزراوه‌ته‌وه و چیدیكه ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره نییه ئه‌گه‌ر زوو هه‌ست به نیشانه‌كانی بكرێت.
نیشانه‌كانی:
- تای به‌رز (به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نییه)
- گرژبوونی پێست
- كۆكه‌ی زۆر
- هه‌وكردنی گه‌روو
- گیرانی لووت یان هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاو له لووت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
- سوورهه‌ڵگه‌ڕانی چاوه‌كان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی فرمێسك
- ئازاری جه‌سته
- هه‌ستكردن به ماندووێتی
- سكچوون
- سه‌ره‌سووڕه و رشانه‌وه
له ماوه‌ی 3 رۆژ تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت.
له چ كاتێكدا پێویسته سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ی؟
سه‌ردانیكردنی پزیشك زۆر پێویست نییه ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌و نیشانانه له جه‌سته‌ت كه‌متر بووه‌ته‌وه و ته‌ندرووستی باشتره، به‌تایبه‌تیش كاتێك تا یان كۆكه و ئازاری جه‌سته‌ت كه‌مبووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دوو گیانن پێویسته په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌كانیان بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌یه، وه‌كو ره‌بۆ، هه‌وكردنی زۆری سییه‌كان، نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی دڵ، چونكه له‌و حاڵه‌تانه‌دا ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی تووشبووه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
خۆپاراستن:
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشكه‌وتی له ماڵه‌وه بمێنه‌وه، ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووبی ره‌نگه بۆ كه‌سانی دیكه بیگوازییه‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه تا 24 كاتژمێر له نه‌مانی تای به‌رز مه‌چۆ ده‌ره‌وه.
به به‌رده‌وامی و به باشی ده‌سته‌كانت به ئاو و سابوون بشۆ.
كۆنتڕۆڵی كۆكه و پشمین بكه، یان له‌و كاته به كلینس دایپۆشه، باشتریشه ئه‌گه‌ر ده‌مامكی پزیشكی به‌كاربهێنرێت.
خۆت له ته‌وقه و به‌ركه‌وتن له شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌دوور بگره تا ده‌توانی.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له خوار 5 ساڵی و سه‌رووی 65 ساڵییه‌وه، پێویسته باشتر خۆیان بپارێزن، چونكه زووتر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن.
ئ. م