به فه‌رمی یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند
ئه‌م یاریزانه ده‌بێته پلانی داهاتووی یوڤێنتۆس
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دیان كۆلۆسێڤسكی ناوه‌راستكاری لاوی سویدی پشكنینه پزیشكیه‌كانی له شاری تۆرینهۆ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس تێپه‌ڕاند.
یوڤێنتۆس له تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی ئه‌م هێرشبه‌ره 19 ساڵانه‌ی یانه‌ی ئاتاڵانتای بڵاوكردۆته‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنینینه پزیشكیه‌كان و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته یاریزانی خانمه پیره‌كه.
دیانی سویدی كه به‌ره‌سه‌ن مه‌كدۆنیه به خواستن نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ پارما به‌ڕێكرد و چوار گۆڵ و 7 ئه‌سیستی كردووه، سه‌ره‌ڕای واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ڵام تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له پارما ده‌مێنێته‌وه.


