به وێنه.. په‌یكه‌ری 220 سه‌ربازی ئیمپراتۆری چین دۆزرایه‌وه
په‌یكه‌ری زێڕینی حوشترێكیش دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شوێنه‌وارناسانی چین، (220) په‌یكه‌ری سه‌ربازه‌كانی سوپای قوڕینی چینیان دۆزییه‌وه.
له مه‌زاری ئیمپراتۆری چین، "چین چی هوانگ" كه له (2009)ه‌وه كاری هه‌ڵكۆڵینی تێدا ده‌كرێت و رووبه‌ری (500) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و په‌یكه‌ری (220) سه‌ربازی قوڕین دۆزرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان پارچه شوێنه‌واری و شمشێر، پارچه‌ی برۆنز و فه‌خفوری دۆزرانه‌وه.
هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له پارچه‌ی زێڕ و زیو و ئاسن دۆزرانه‌وه و له ناو هه‌موویاندا په‌یكه‌ری زێڕینی حوشترێك دۆزراوه‌ته‌وه، كه شاره‌زایانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی پێش دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی بازرگانی ئاوریشم، بازرگانی له نێوان چینییه‌كان و وڵاتانی خۆرئاوادا كراوه.




