سوپای پاسداران: بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی قاسم سوله‌یمانی چاوه‌ڕێی فه‌رمانین
"گومانی تێدا نییه كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بێ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تێناپه‌ڕێت"
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانیان بۆ تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له ئه‌مه‌ریكا له ئاماده‌باشیدان و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌رووی خۆیانن بۆ وه‌شاندنی گورزێكی كوشنده له بكوژانی سوله‌یمانی.
عه‌لی فه‌ده‌وی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئێران كرد و دووپاتی كرده‌وه، "ته‌نیا به گه‌یشتنی فه‌رمانی رێبه‌ری شۆڕش، په‌نا به‌خودا سوپای پاسداران گورزێكی كوشنده له تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌وه‌شێنن"، وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه، هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشی ته‌واودان و هه‌موو تواناكانیان به‌كارده‌هێنن".
ئه‌م گوتانه‌ی فه‌ده‌وی له میانه‌ی گوتارێكدا له زانكۆی تاران له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆ هاتوون، كه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، "به دوایین هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه دیاره كه دوژمنانیان له‌ڕووی تاكتیكه‌وه زۆر لاوازن" و گوتیشی: "ئێستا قوتابیانی زانكۆكانی ئێران ده‌تواننن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی زۆر به‌هێزتر به‌تواناتر له‌وانه درووست بكه‌ن، كه ئه‌ه‌ریكا له دوا هێرشه‌كانیدا به‌كاریهێناون".
فه‌ده‌وی ئاماژه‌ی به‌و گورزه سه‌ربازیانه‌ش كرد، كه تا ئێستا سوپای پاسداران له ئه‌مه‌ریكا وه‌شاندوویانه و گوتی: "سوپای پاسداران چه‌ندین جار گورزی كه‌مه‌رشكێنیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌شاندووه، له‌وانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كانیان" كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "تیمی كه‌شتیوانانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م هێزه ئێرانییه‌كان كڕنۆشیان ده‌برد و ته‌واوی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی جیهان تواناكانی ئێرانیان له شاشه‌كانیان نیشاندا".
گوتیشی: "به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی ئازیزانمان له شه‌وێكی تاریكدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كارێكی ترسنۆكانه‌یه و گومانی تێدا نییه كه بێ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تێناپه‌ڕێت".
فه‌ده‌وی دووپاتیشیكرده‌وه، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان له ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به سنووری جوگرافیای ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست نییه، به‌ڵكو به هه‌موو ئه‌و رووبه‌ره جوگرافیه‌وه په‌یوه‌سته كه به‌ره‌ی به‌رگری تێیدا خاوه‌ن هه‌ژموونه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئێرانن، له‌وانه‌ش عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و لوبنان.
H.B