ئێران: ئێمه‌ین كه كات و شوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كه‌ین
"له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی سوله‌یمانی سڵ ناكه‌ینه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی، گه‌وره گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، ئێرانه كه كات، شوێن و چۆنیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات.
له لێدوانێكی میدیاییدا شكارچی له‌باره‌ی كوژرانی سوله‌یمانی گوتی: ئه‌مه‌ریكای تاوانبار ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی خۆبه‌زلزانینه‌كه‌ی له ناوچه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه ئه‌وان هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسیان به بنچینه‌ی جه‌نگی دژ به داعش ده‌زانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌مه‌ریكا به‌و كرده‌وه‌یه رووی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ جیهان ئاشكرا كرد، كه سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی تیرۆریستانی جیهانه و پشتیوانی‌یان ده‌كات و له هه‌ر شوێنێك تیرۆریستان شكستیان هێنا، ئه‌مه‌ریكا بۆ زیندووكردنه‌وه‌یان له‌وێ ئاماده ده‌بێت".
وه‌ك خۆی گوتی: "ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت كه ئێران په‌له له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پلانی خۆمان هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی كه‌مه‌رشكێنی ئه‌و جۆره كرده‌وانه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، با ئه‌مه‌ریكا باش بزانێت، كۆماری ئیسلامی و میحوه‌ری به‌رگری له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه تیرۆریستییه سڵ ناكاته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌وه ئێرانه كه كات، شوێن و میكانیزمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات و له كاتی دیاریكراویشدا ئه‌و گورزه كوشنده‌یه له‌به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ك ده‌وه‌شێنین، كۆماری ئیسلامی به راشكاوانه ده‌شڵێت: به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له میحوه‌ری به‌رگری ده‌كه‌ین و ته‌نیا له حاڵه‌تی به‌رگریدا نابین و به‌ڕووی ئه‌مه‌ریكادا ناوه‌ستینه‌وه، به‌ڵكو ستراتیژیه‌تی خۆمان بۆ هێرشبردن ده‌گۆڕین".
شكارچی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی ناوچه‌كه نه‌كشێته‌وه رووبه‌ڕووی گورزی كوشنده ده‌بنه‌وه و زیانی گه‌وره‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی شكارچی له كاتێكدا، بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ژێر فشار و داواكاری كوتله شیعه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كۆببێته‌وه، كه تایبه‌ته به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق.
H.B