بكوژه‌كه‌ی بن لادن رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه
"ته‌نها یه‌ك هێرش بكه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆبێرت ئۆنێل، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكییه و به گوته‌ی خۆی، به ته‌قه‌ی ئه‌و ئوسامه بن لادن كوژراوه، رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه و داوای لێده‌كات ته‌نها یه‌ك هێرش بكاته سه‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كه‌نداو كه به "تێكشكێنه‌ر" ناونراوه.
ئۆنێل له تویته‌ری خۆیه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئێران كردووه و ده‌ڵێت: "تكا ده‌كه‌م یه‌ك هێرش بكه‌یه سه‌ر كه‌شتییه تێكشنێكهرهكانمان، له خۆڕا ناوی تێكشكێنهرمان له‌و كه‌شتیانه نه‌ناوه".
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ری خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی له ئیران كرد و رایگه‌یاند، 52 شوێنی ئێرانیان بۆ وه‌شاندنی گورز ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌گه‌ر تاران هێرش بكاته سه‌ر هاووڵاتیان یاخود به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌ماوه‌ی 2 مانگی رابردوو، هێرش و گرژییه‌كان له ناوچه‌كه زیاتر بووه، به‌تایبه‌تیش بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌نی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌ركووك.
دوای ئه‌وه‌ش بۆردومانكردنی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و دواتریش هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی به دواداهات.
ئ. م