ئێران بڕیارێكی نوێی دا
په‌یامێكی ئاراسته‌ی پێنج كۆ یه‌ك كرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران له بڕیارێكی نوێ‌دا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له سه‌رجه‌م كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر چالاكییه ناووكییه‌كانی لابرد، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی (2015)ی نێوان تاران و وڵاتانی (5+1) پێیانه‌وه پابه‌ند بوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، هه‌نگاوی پێنجه‌م و كۆتایی تایبه‌ته لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی سه‌پێندرابوون به‌سه‌ر پرۆگرامی ناووكی ئێران‌دا به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، له ناویشیاندا پرسی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و چه‌ندێتی یۆرانیۆمی پیتێنراو و ژماره‌ی ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوز.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌مڕۆوه هیچ كۆت و به‌ندێك له‌سه‌ر پرۆگرامی ناووكی ئێران نامێنێت و چالاكییه ناووكییه‌كان به گوێره‌ی پێویستی وڵات ئه‌نجام ده‌درێن.
كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یشی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریكردنی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی.