ماوهی قهرزهكانی یهكهكانی نیشتهجێبوون لە ھەرێمی كوردستان درێژ دهكرێتەوە
کار بە بڕیاری نوێی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت
K24 - ھەولێر
دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کار بە بڕیاری نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ماوهی قهرزهكانی یهكهكانی نیشتهجێبوون درێژ دەكرێتەوە.
موخلیس سەلیم موراد، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و كارگێڕی و دارایی لە دەستەی وەبەرهێنان بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە کار بە بڕیاری نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانەوەی قەرزی خانووبەرە دەکەن.
لە نووسراوی ژمارەی 563 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا وەڵامی داواکاری سوودمەندانی سندووقی نیشتەجێبوون دەداتەوە، کە بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2006ـەوە قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکە بووە و قەرزەکانیان نەداوەتەوە.
لە نووسراوەکەدا كه واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لهسهره سێ بڕیار دەرکراوه کە بەم شێوەیەن: لە رێککەوتنی هەڵگیرانی پاشەکەوتی مووچەوە قەرزەکان وەردەگیرێنەوە، و هەروەها سوودمەندانی قەرزەکانیش لە سوودی دواکەوتن ببەخشرێن تا رێککەوتی هەڵگرتنی پاشەکەوت. ئەو سوودمەندانەی 80% نرخی یەکەکانیان وەرگرتووە. وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان لە 10 بۆ 20 ساڵ درێژ بکرێتەوە.