بانکی ناوەندی عێراق: بۆ سهقامگیری بازار رێككاری پێویست دهگرینه بهر
پارهی زیاتر دهخاته بازارهوه
K24 – ههولێر:
بانکی ناوەندی عێراق رایگهیاند، بەردەوام دەبن لە خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکاندا، هۆشداریشیدا لە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەیەی، کە بەهای دۆلار بەرزدەکەنەوە.
مەحمود داغر، بەڕێوەبەری گشتی دارایی و کارگێڕی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، یەدەگی وڵاتەکە و ئەژمارەکانی لە دەرەوەی وڵات پابەندن بە پارێزگاری کردن لە ئەسپاردە و قەواڵە و بڕە نەختینەییەکان یاخود زێڕ.
هاوکات گووتیشی: بڕی دۆلاری پێویست لە بەرەدەستە بۆ هاوردە و پێداویستییەکان، دڵنیاییشیدا بەوەی هیچ گومانێک نییە بۆ دڵەڕاوكی لەبارەی گۆڕانکاراییە ئابوورییەکان.
هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق، زیاتر لە 154 ملیۆن دۆلاری لە رێگەی 18 بانک و کۆمپانیایەک فرۆشتووە.
مامەڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە میانی مەزادی کڕین و فرۆشتنی ئەمڕۆ سێشەمەیدا بۆ 154 ملیۆن و 639 هەزار دۆلار دابەزیوە، کە هەر دۆلارێکی بە 1190 دینار فرٶشتووە، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە 264 ملیۆن 366 هەزار دۆلاری فرۆشتووە.