نرخی نەوت دابەزی

بەرزبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوتی دابەزاند

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت دوای رەوانەوەی گرژییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڵاوبوونەوەی داتاکانی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا دابەزی.

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق بۆ بەرزترین ئاستی چوار مانگی رابردووی بەرزبووەوە، بەڵام دواتر لەگەڵ رەوانەوەی گرژییەکان بە خێرایی بە رێژەی 4% بۆ نزیکەی 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت  بۆ 65.44 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بۆ 71.75 دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

هەروەها نەوتی سووکی تێکساسیش  بۆ 59.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، لە کاتێکدا راستەوخۆ دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ 65.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

ھ.م