هه‌واڵگری ئۆكراینا: ئێران مووشه‌كه‌كه‌ی به‌ده‌ست ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه‌مان كردووه
"هۆكاری مرۆیی فاكته‌ری روودانی ئه‌و كاره‌ساته بوو"
K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی ئۆكراینا رایگه‌یاند، لێدوانه ئێرانییه‌كان له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ده‌ست مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه‌مان كراوه و خراوه‌ته خواره‌وه، نه‌ك به سیستمی ئۆتۆماتیكی "دژه مووشه‌ك".
ئیڤان باكانۆڤ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ئۆكراینا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "هۆكاری مرۆیی فاكته‌ری روودانی ئه‌و كاره‌ساته بوو و، به‌كارخستنی سیسته‌می دژه مووشه‌كیش به‌ده‌ست كاری پێكرابوو نه‌ك ئۆتۆماتیكی، و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژماره‌یه‌ك پسپۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه به 176 سه‌رنشینه‌وه له تاران، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگری ئۆكراینا 3 ئه‌گه‌ری بۆ هۆكاری ئه‌و رووداوه خسته‌ڕوو، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان مووشه‌كی زه‌وی به ئاسمان بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شدا ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو رایگه‌یاند، ده‌كرێت فڕۆكه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی یانیش ته‌قینه‌وه‌ی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه.
H.B