تره‌مپ داوایه‌ك له به‌رپرسانی ئێران ده‌كات
"جیهان هه‌مووی چاودێریتان ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا داوا له به‌رپرسانی ئێران ده‌كات، "چیتر خۆپێشانده‌ران نه‌كوژن".
ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ له تویتێكدا هاتوون، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "بۆ سه‌ركرده‌كانی ئێران، چیتر خۆپێشانده‌ران مه‌كوژن. پێشتریش به هه‌زاران كه‌س له‌لایه‌ن ئێوه‌وه كوژراون و زیندانی كراون، جیهان هه‌مووی چاودێریتان ده‌كات".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له هه‌موو ئه‌مه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا چاودێریتان ده‌كات، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی پچڕا‌و بۆ هاووڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه ئازادی ته‌واو بۆ رۆژنامه‌نووسان فه‌راهه‌م بكه‌ن، ده‌ست له كوشتنی گه‌لی مه‌زنی ئێران هه‌ڵگرن".
H.B
To the leaders of Iran - DO NOT KILL YOUR PROTESTERS. Thousands have already been killed or imprisoned by you, and the World is watching. More importantly, the USA is watching. Turn your internet back on and let reporters roam free! Stop the killing of your great Iranian people!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 12, 2020