سوپای پاسداران باس له سه‌ركه‌وتنێكی له‌ناكاو به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا ده‌كات
"له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نین"
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئێران "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره" به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌لامی له دانیشتنێكی داخراوی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "له چه‌ند رۆژێكی نزیكدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا ده‌بێته باس و خواسێكی فراوان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه ئۆراینییهكه تا ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان نه‌بووه ره‌هه‌نده ته‌واوه‌كانی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌مان له مووشه‌كبارانكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا بكه‌ین".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "كوژرانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ئێمه گرنگ نییه و ئه‌و نیازهشمان نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجی ئێمه نیشاندانی تواناكانمانه له پێكاندنی پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا... تره‌مپ ره‌تی كرده‌وه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران هیچ زیانێكی گیانی هه‌بووبێت، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه بۆ كه‌سێك كه بیه‌وێت پاشه‌كشه بكات و له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی پاشگه‌ز ببێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای هێرشه مووشهكییهكهمان ده‌ستمان به هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی له دژی ئه‌مه‌ریكا كرد، جه‌نگی ئه‌لیكترۆنیش مه‌ترسیدارترین جۆری جه‌نگه‌كانی هاوچه‌رخه".
شه‌وی 8ی ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، دواتریش ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئێران هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
له‌كاتێكدا پێشتر سوپای پاسداران رایگه‌یاندبوو، كه له هێرشه‌كه‌دا 80 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییان كوشتووه و زیاتر له 200ی دیكه‌ش بریندار بوونه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا بوو، كه به‌ر له هێرشه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكانه له رێگه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه ئاگاداركرابوونه‌وه و بنكه‌كانیان چۆڵ كردبوون.
هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش ئۆكراینا تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی خۆی له تاران به 176 سه‌رنشینه‌وه راگه‌یاند و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت كه فڕۆكه‌كه به مووشه‌كی ئێرانی خراوه‌ته خواره‌وه و تارانیش دانی پێدانا.
H.B