واشنتن فشار ده‌خاته سه‌ر چین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌وتی ئێران نه‌كڕێت
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ چین له فتوگۆداین
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن منۆچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر چین زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكات چیتر نه‌وتی ئێران نه‌كڕێت.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی منوچین رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 70%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین ده‌ڕوات و تاران داهاته‌كه‌ی بۆ پاره‌داركردنی گروپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخان ده‌كات".
منوچین گوتی: "ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی داهاتی فرۆشی نه‌وتی ئێران به رێژه‌ی زیاتر له 95% كه‌می كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له گفتوگۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگای كڕینی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه دابخات".
له 2ی دیسه‌مبه‌ری رابردوو تاران رایگه‌یاند: وێڕای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وان له فرۆشتنی نه‌وت به‌رده‌وامن.
H.B