وەرزی زستان لە ئاوایی دزڵی ناوچەی هەورامان

سەردانی گڵكۆی مەلا حەسەن دەكەن

K24 - مەریوان

ئاوایی گەشتیاری دزڵی سەر بە ناوچەی هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. مە حموود خانی دزڵی و مامۆستا مەلا حەسەن دوو کەسایەتی بە ناوبانگی ئەم ئاوایەن، زۆربەی خەڵكی كە روو دەكەنە ئەم گوندە بەتایبەتی شاعیر و مامۆستایانی ئەدەبی کوردی سەردانی گڵكۆی مەلا حەسەن دەكەن.

دزڵی گوندێكی خنجیلانەی ھەورامانە، دەکەوێتە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە، ئاوھەوایەکی کوێستانی ھەیە، رووی لە کێوە بەرزەکانی (داڵانی و مڵەخورد و قەڵابروسکەیە). جوگرافیای شوێنەکە واھەڵکەوتووە بەچەند قەڵایەک دەورە دراوە وەکو (قەڵاکانی میترا، قەڵای گاوران، قەڵای پرشنگ و بانەبەرز).

ئەم گوندە مێژوویيەکی دێرینی ھەیە و بە دەروازەی ھەورامان ناسراوە، ھەندێکجار بە (شھردزدان) ناوبراوە، دواتر گۆڕاوە بۆ (دژڵە) بەواتای قەڵای بچوک، بەپێی گۆڕانکاریيە زمانەوانیەکان گۆڕاوە بۆ (دزڵی).

ئەم گوندە چەند جارێک رووبەڕووی سوتان و کاولکاری بووەتەوە و شوێنەکەی گوێزراوەتەوە.

(دزڵی) چەندین زانای دیارو کەسیەتی بەناوبانگی تێدا ھەڵکەوتووە لەناویاندا (مەلاحەسەنی دزڵی)  ھەیە، زانایەکی ئایینی پایەبەرز و شاعیرێکی کەم ھاوتابووە. بە (ھەورامی و سۆرانی و فارسی)  شیعری نوسیووە و لەڕوی ئایینیەوە بە مەلایەکی نوێگەر ھەژماردەکرێت، مەلاکانی ئەو سەردەمە لەبەر ھەڵوێستە ئایینیەکانی دژایەتی دەکەن، ئەمەش والە(والی بەغدا) دەکات چەند پلەو پۆستێک وەک (موفتی) بەغدادی بۆ پێشنیاز بکات، بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە و داوا لەوالی بەغداد دەکات لەسەر ئەرکی میری بینێرێت بۆ (زانکۆی ئەزھەر)، ئەویش پێشنیازەکەی بەھەند وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ میسر ماوەی (دوو) ساڵ دەخوێنێت، لەبەر زیرەکیەکەی لە ئەزھەر دەبێتە وانەبیژ و ماوەی نۆ ساڵ لەو زانکۆیە دەمێنێتەوە.

دزڵی پایتەختی ھەورامانی (شامیان) بووە، سەرۆکی حوکمڕانیەکەی (خانی) پێوتراوە، جیاواز لە بەشەکانی تری ھەورامان (سان) ەکان تیایدا دەسەڵاتداربوون، لەناو ئەو بنەماڵەشدا (مەحمودخانی دزڵی) دەبێتە سەردێڕی پیاوەمەزنەکانی دزڵی و بنەماڵەی (بارام بەگیەکان). ھەڵوێستی نەتەوەیی ئەم پیاوە لە عەقڵیەتی خێڵ باڵاترە، ئەو بەربەستانەی تێک شکاندووە لەسەردەمی ئەودا لەمپەربوون لەبەردەم سەرکردەیەکی ناوچەییدا، لەو بەربەستانەش خۆی ھەورامی بووە ھاوکاری سۆرانیەکانی کردووە، نەقشبەندی بووە ھاوکاری قادریيەکانی کردووە، خەڵکی رۆژھەڵات بووە پاڵپشتی شۆڕشەکانی باشووری کردووە، ئەمانەش ھەموو لە شۆڕشەکەی شێخ مەحمودی حەفیددا بەرجەستە دەبن.

شۆڕشگێڕی (مەحمود خانی دزڵی) و جەنگاوەرە ھەورامیيەکانی لە رووبەڕووبوونەوەی سوپای ئینگلیز و ھاوکاریکردنی شۆڕشەکانی (شێخ مەحمود) ھەمیشە میدالیای شەرەفە بە سنگی خەڵکی ھەورامانەوە.

دزڵی دەروازەی ھەورامانە، سەرەتای ئەو گوندانەیە کە بەھەورامی دەدوێن، ئەمەش ناوبانگی بۆ ئەم گوندە پەیداکردووە، ناوچەیەکی مێژوویی و گەشتیاریە، سەرەڕێگای گەشتیاران و ڕێبوارانی ناوچەکەیە، لەگەڵ ئەوەشدا  دزڵی بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە لەشەڕە مێژوویيەکانی (ئەسکەندەری مەكدۆنی) و داگیرکاری (مەغۆل) و فتوحاتی ئیسلامدا قەڵای پۆڵایین و نەبەزیوی ھەورامان بووە.

(دوازدە ئەسحابە) تایبەتمەندیەکی مێژوویی ئەم گوندەیە، بەپێی بۆچوونی دانیشتوانی ناوچەکە ئەم کەسایەتیانە لەسەردەمی فتوحاتی ئیسلامدا ھاتوون بۆ سنوری کوردستان و لەوێ شەھید بوون، گۆڕستانێکی تایبەتیان بۆ دروست کراوە، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات دانیشتوانی ناوچەکە دینی ئیسلامیان وەرگرتووە و مەزاری ئەو ھاوەڵانەشیان لاپیرۆز بووە، ھەتا ئێستاش ڕێزیان لێدەگیرێت، بەپێی فەرھەنگی ئیسلامی (صحابی) بەوکەسە دەوترێت لەسەردەمی ژیانی پێغەمبەردا(د.خ) موسڵمان بووبێت