زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا داخران
14 خۆپیشانده‌ر برینداربوونه
K24 - به‌غدا:
دواى كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی سێ رۆژه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا به حكومه‌ت، خۆپیشانده‌ران رژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به سووتاندنی تایه، زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كان و پرده‌كانی به‌غدایان داخست.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی سێ رۆژیان به حكومه‌ت داوه، وه‌ك خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن هێشتا حكومه‌ت به پیرداواكانیان نه‌هاتووه و واده‌كه‌ش كۆتایی هات، بۆیه جارێكی دیكه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئێستا شه‌قامی محه‌مه‌د قاسم و پردی نه‌هزه و چه‌ند رێگه و پردێكی دیكه‌ش داخراون.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش، ده‌یانه‌وێت به بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسك رژێن، بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و هێزێكی زۆرییش خراونه‌ته ئاماده‌باشی، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش تا ئێستا 14 خۆپیشانده‌ر برینداربوونه.
ئ. م