ئێران: دوای سولەیمانی ناوچەكە بۆ ئەمەریكا ئارام نابێت
"ئه‌مەریكییه‌كان پلانێكی سێ ته‌وه‌رییان داناوه"
K24 - ھەولێر
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، كه دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، ناوچه‌كه بۆ ئه‌مەریكا ئارام نابێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئێستا ئیسرائیل لە ناوچەکە ئابڵوقه دراوە و دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانیش، ناوچه‌كه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا ئارام نابێت.
عه‌بدوڵڵاهیان ئاماژه‌شی بهوەشداوە، كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی سوله‌یمانی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرد سه‌رنه‌كه‌وتنی ستراتیژیه‌تی ئیسرائیل بووە له دابه‌شكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی پەرلەمانی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مەریكییه‌كان پلانێكی سێ ته‌وه‌رییان داناوه، یه‌كه‌میان ئیسرائیل و ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان، دووه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و سێیه‌میشیان دروستكردنی ئاژاوه له ناوچهكهدایە.
ھ.م