پیاوە بەهێز و زەبەلاحەکەی پاکستان بەدوای هاوژینێک دەگەڕێت
چەند مەرجێکی هەیە
K24 – ههولێر:
ئەرباب خیزەر، باڵای 197 سانتیمەتر درێژە و کێشی 444 کیلۆگرامە، بە گوریس ئۆتۆمبێل و تراکتۆرەکان رادەکێشێت و بە "هۆڵکەکەی پاکستان" ناسراوە.
ئەرباب ئێستا کێشەی ئەوەیە کەسێک ببێتە خێزانی کە کێشی زۆر بێت، تاوەکو کێشە قورسەکەی ئازاری نەدات.
ساڵانێکە ئەو گەنجە 27 ساڵە بە دوای خۆشەویستێکدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت چونکە ئەو دەڵێت، کچێکم دەوێت لانی کەم کێشی 100 کیلۆگرام بێت و بەرزی لە سەروو 190 سانتیمەتربێت، بۆ ئەوەی هەردووکمان لێک وەشاوە بین.
دەشڵێت، 200 بۆ 300 کچم رەتکردووەتەوە لەبەر ئەوەی "قیاسی" من نەبوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، ئەم پیاوە زەبەلاحە، رۆژانە چوار مریشک، 36 هێلکە، سێ کیلۆ گۆشتی سوور و پێنج لیتر شیر دەخوات و دەخواتەوە چونکە دەیەوێت ببێتە زۆرانباز و بەهێزتر بێت.
H.J