سەدر: ئەگەر ئەمه‌ریكا نەچێتە دەرەوە وەك داگیركا‌ر مامەڵەی لەگەڵ دەكەین
"سه‌در دەیەوێت شیعەكان زیاتر لە دەوری خۆی بكاتەوە"
K24- هه‌ولێر:
شاره‌زایانی سیاسی و سه‌ربازی لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌در هه‌یه، كه داوای كردبوو رێكەوتنی نێوان عێراق و ئەمه‌ریكا ھەڵبوەشێندرێتەوە و ھێزەكانیان لە عێراق بچنه دەرەوە، ئه‌گینا وەك داگیركا‌ر مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن. داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، ئاسمانی عێراق به ڕووی ئه‌مه‌ریكادا دابخه‌ن.
له‌مباره‌شه‌وه ئازاد جۆڵا، چاودێری سیاسی ئەم پەیامەی سەدر بە موزایەدە دەزانێت و پێیوایە، سەدر لەم رێگایەوە دەیەوێت شیعەكان زیاتر لە دەوری خۆی بكاتەوە و ئامادەكاری بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق بكات و پێگەی جەماوەری خۆی بەھێز بكات.
لای خۆشیه‌وه لیوا محه‌مه‌د سابیر، شارەزای سەربازی ده‌ڵێت: سەدر به‌و ره‌فتار و ئهنگاوانه دەیەوێت خەڵك بە لاڕێدا ببات و خۆی لەو رێككەوتنەی كە له نێوان واشنتن و به‌غدا ھەیە، بێ ئاگا نیشان بدات.
ئەم پەیامەی موقتەدا سەدر ھاوكات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانی لایەنگرانەكانی لە رۆژی ھەینیدا، بەڵام ئەمه‌ریكا رەتیدەكاتەوە، لەم قۆناغەدا لەگەڵ حكوومەتی عێراق گفتوگۆ لەسەر كشاندنەوەی ھێزەكانی بكات.
H.B