چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شارەدێی فەیدیە ئەنجامدەدرێن
فەرهاد ئەترووشی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی لە فەیدیە دانا
K24 - دھۆك
فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک سەردانی شارەدێی فەیدیەی سەر بە دهۆکی کرد، و لە میانی سەردانەکەیدا بەردی بناغەی بۆ چەند پڕۆژەیەی خزمەتگوزاری بە بەهای چوار ملیار دینار دانا. کە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر وەک قوتابخانە و باڵاخانەی حکوومەتی و شەقام لە خۆدەگرێت.
پارێزگاری دهۆک بەڵێنیشیدا، هەر کاتێک پشتگیری دارایی هەبێت، ئەوان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام دەبن.
ھ.م