گرته ڤیدیۆییه‌كی وه‌زیری به‌رگری لوبنان هه‌را ده‌نێته‌وه
"خانمه وه‌زیری به‌رگری ده‌هۆڵ ده‌كوتێت"
K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی زینه عه‌درا، وه‌زیری به‌رگری لوبنان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا دهردهوێته، ئه‌و خانمه وه‌زیر ده‌هۆڵ ده‌كوتێت له ته‌نیشت باڵیۆزی پێشوو لوبنان له واشنتن و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وڵاته سه‌ما ده‌كات.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خانمه هیچ ئه‌زموونێكی پێشووی له پۆسته‌كه‌یدا نییه و له بواره‌كه‌ش كاری نه‌كردووه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران ده‌ڵێن: "ئه‌وه خانمه وه‌زیری به‌رگرییه سه‌ما ده‌كات و ده‌هۆڵ ده‌كوتێت"، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خانمه وه‌زیره بێت و ده‌شڵێن: "ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڤیدیۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه به وه‌زیره نوێیه‌كه‌وه نییه".
تا ئێستاش نه‌خۆی و نه نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
ئ. م