له باره‌ی خۆپیشانده‌ران هۆشداری ده‌درێته عێراق
به‌یاننامه‌ی 16 وڵاتان به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پیاده‌كردنی پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی لێكده‌درێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی عێراق لێك ده‌ده‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن 16 وڵاتی جیهانه‌وه له دژی توندوتیژییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌ران ده‌ریانكردبوو.
له‌م باره‌یه‌وه سەروەر حەمە ئەحمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان و چاودێری سیاسی جه‌حت ده‌كاته‌وه، ئەم ھۆشدارییەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرەتایێكە بۆ پێكھێنانی ھاوپەیمانییەتیهكی سیاسی نێودەوڵەتی لە دژی عێراق.
هاوكات لە ئەگەری بەردەوام بوونی دۆخی عێراق بەم شیوەیە، شاخەوان محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئەمه‌ریكا پەنا دەباتە درووستكردنی ھەرێمێكی سەربەخۆ بۆ سوونه‌كان.
ئەگەر ھەوڵەكانی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ كۆتاییھێنان بە خۆپیشاندانەكان، قوربانی زیاتری لێبكەوێتەوە، مەترسی ئەوە ھەیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سزای توند بەسەر عێراقدا بسەپێنێت و دواجاریش هه‌ر خەڵكی سڤیلی سەر شەقامەكان تێیدا زەرەرمەند ببن.
H.B