ڤیدیۆ.. ئه‌وه‌ی نه‌تبینیوه له بازاڕی وهان بیبینه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوودا، دووه‌م جاره بازاڕه میللییه‌كانی چین ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی و به هۆیانه‌وه هه‌زاران كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
شاری وهانی چین، به بازاڕه جه‌نجاڵ و هه‌مه‌جۆره‌كانی ده‌ناسرێته‌وه، به تایبه‌تی بازاڕی په‌له‌وه‌ر و گۆشتی ئاژه‌ڵی.
له بازاڕه‌كه‌دا هه‌موو جۆره زینده‌وه‌رێكی خشۆك، په‌له‌وه‌ر، زینده‌وه‌ری وشكانی و ده‌ریایی، ته‌نانه‌ت زینده‌وه‌رۆچكه‌ی بچووك و هه‌موو جۆره‌كانی مێروو ده‌فرۆشرێن.
زانستی پزیشكی ده‌ریخستووه، (%70)ی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی "كۆرۆنا" له‌وانه‌ش "سارس" و "مێرس" سه‌رچاوه‌كه‌یان له ئاژه‌ڵه‌وه‌یه. بۆ نموونه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی "گینیا" سه‌رچاوه‌ی "ئیبۆلا" شه‌مشه‌مه‌كوێره بووه.
ده‌ركه‌وتی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ(2019) له شاری "وهان"ی چین، هۆكاره‌كه‌ی بۆ زینده‌وه‌ری وشكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌زایان ئاماژه‌یان پێكردووه.
بازاڕه میللییه‌كه‌ی "وهان" له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه داخراوه. میدیای چین به "بازاڕێكی نابووت و بێ سه‌روبه‌ر"، وه‌سفی ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ران، له‌و بڕوایه‌دان سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مار بێت، به‌و پێیه‌ی له بازاڕه‌كه‌ی وهاندا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو گرنگی به سه‌ودای مار ده‌درێت.


