راسته‌وخۆ.. سات به ساتی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی چین ببینه
كۆرۆنا گه‌یشته هیندستان و فلیپین
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، تۆماركردنی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی راگه‌یاند، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه خێرایه، بۆیه بڕیاریدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یی له ماوه‌ی 10 رۆژدا درووست بكات.
به گوێره‌ی میدیاكانی چین به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه پێشتر ئاماده‌كراوه و ئامێره‌كان ده‌گوازنه‌وه ناو ئه‌و ژوورانه‌ی كه هاوشێوه‌ی كابینه‌ی له‌سه‌ر یه‌كدانراو بنیاتنراون.
ئێستا چین كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كاتدا ده‌كات، له‌لایه‌ن درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه له شاری ووهان كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان و پێكوت (ڤاكسین)ی تایبه‌ته.
تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆش حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هیندستان و فلیپین تۆماركراون.
تا ئێستاش نزیكه‌ی 170 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 7 هه‌زار و 783 كه‌سیش تووشبوونه.
رۆژنامه‌یه‌كی چینی له رێگه‌ی یوتیوبه‌وه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سات به‌ساتی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌گوازێته‌وه.
بۆ بینینی راسته‌وخۆ، كرته لێره بكه.