به‌ڤیدیۆ.. له به‌رزترین تاوه‌ری كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه
گرته ڤیدیۆكه تۆقێنه‌ره
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی له شاری پێترسبۆرگی رووسیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، له‌كاتی روخانی تاوه‌ره‌كه كرێكارێك كه سه‌رقاڵی كاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
وه‌ك كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "روسیا الیوم" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ئه‌مڕۆ تۆماركراوه، كاتێك كۆمه‌ڵگای وه‌رزشیی "پێترسبۆرسكی" هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی ئه‌و یاریگایه‌كی خڵیسكانێی سه‌ر سه‌هۆڵ بونیاد بنرێت.
له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا نیشان ده‌درێت، به‌ر له‌وه‌ی كرێكارێك كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات، تاوه‌ره‌كه لهبهرك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌دات خۆی بگهیهنێتی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك كه نزیكییه‌وه لهنگهردراوه و كه‌سێكی دیكه‌شی له‌ناوه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستی پێ بگات، تاوه‌ره‌كه روودهچێت و هه‌وڵه‌كه‌ی شكست ده‌هێنێت.
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی قوربانیانی رووخانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و كرێكاره‌ش كه له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ ورده‌كارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B