فۆتۆگرافەرێكی كورد "چێشتخانە" بۆ باڵندەكان دروست دەكات
بانگێشتی باڵندەكان دەكات
K24 - ھەولێر
كەریم قوبادی، فۆتۆگرافەرێكی كوردە و لە وڵاتی دانیمارك دەژیت، لە نزیك ماڵەكەی خۆیدا چەند شوێنێك بۆ خواردنی باڵندەكان دروست دەكات. وەك خۆی دەڵێ، چێشتخانەی دامەزراندووە و بانگێشتی باڵندەكان دەكات.
كەریم قوبادی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: "چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر چێشتخانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراوم له‌ناو دارستانێکی نزیك ماڵی خۆمان له دانیمارك دامه‌زراند بۆ بانگهێشت کردنی پهلهورهکان، ئێستا چه‌ند جۆره باڵنده‌یه‌کی کێوی رۆژانه به‌رده‌وام به گه‌رمی له ده‌وروبه‌ری کۆ ده‌بنه‌وه".







