دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە دهۆک دەكرێنەوە
هاووڵاتیان داواکارن پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆ بکرێت
K24 - ھەولێر
بۆ بەرەو پێشبردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە دامەزراوە، کە مانگانە زیاتر لە 13 ملیۆن هێلکە بەرهەمدەهێنن.
دانیشتووانی سنووری پارێزگای دھۆك بەو هەوڵە دڵخۆشن و داواکارن پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆ بکرێت.
دوكانداران ئاماژە بەوە دەكەن، خواست لەسەر بەرھەمی خۆماڵی زیادیكردووە و ئێستا لە بازاڕ ھاووڵاتیان زیاتر داوای بەرھەمە خۆماڵییەكان دەكەن.