نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: عێراق چیتر بەرگەی توندوتیژی ناگرێت
چاودێران رای جیاوازیان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر دۆخی عێراق هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، عێراق چیتر بەرگەی توندوتیژی ناگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەكان دەیانەوێت بە زەبری ھێز كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بھێنن.
چاودێرانی سیاسیش بەسەر دوو را دابەش بوونە، بەشێكیان ڕایانوایە نەتەوە یەكگرتووەكان بەرامبەر رووداوەكان دەتوانێت ھەنگاوی كاریگەر بنێت، بە پێچەوانەوە رایەكی دیكە ھەیە و جه‌خت ده‌كاته‌وه، نەتەوە یەكگرتووەكان بە كردار ناتوانێت ھیچ تراژیدیایەك رابگرێت و ھەڵوێستەكانی تەنیا لە چوارچێوەی پەیامدا دەمێنێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ھەفتەی رابردوو ئەمریكا و 16 وڵاتی دیكە لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا سەركۆنەی توندوتیژییەكانی دژ بە خۆپیشاندەرانی عێراقیان كرد، بەڵام ھێشتا ھێزە ئەمنییەكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بە ھێز كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بھێنن.
H.B