عەللاوی ھیچ بەڵێنێكی بۆ دەركردنی ھێزە بیانییەكان نەدا

شیعەكان داوا لە عەللاوی دەكەن پابەندی دەركردنی ھێزە بیانییەكان بێت

K24- هه‌ولێر:

له‌كاتێكدا یەكێك لە مەرجەكانی كوتلە شیعەكان بۆ ڕازیبوونیان بە كاندیدكردنی مەحەمەد تەوفیق عەللاوی، پابەندبوونی ناوبراوە بە بڕیاری دەركردنی ھێزە بیانییەكان، كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەركراوە، بەڵام سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، لە پەیامەكەیدا تەنیا ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو نایەوێت رێگە بدات عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان، چاودێرانی سیاسیش لەو باوەڕەدان، عه‌للاوی ناتوانێت ئه‌و بڕیاره‌ جێبەجێ بكات.

H.B