ڤیدیۆ.. به ئۆتۆمبێلی پۆلیس له زیندان رایانكرد
بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون
K24 – هه‌ولێر:
له مه‌كسیك چه‌ند زیندانییه‌ك، كه یه‌كێكیان كاری بۆ بانده‌كانی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كردووه، له زیندان رایان كرد و ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زیندانییه راكردووه‌كان به ئۆتۆمبێلی پۆلیس راده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌كسیك رایگه‌یاند، زیندانییه‌ك كه كاری بۆ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كارتڵ سنالوا كردووه له‌گه‌ڵ دوو زیندانیی دیكه، به ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان له زیندانه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌كسیك راشیانگه‌یاند، یه‌كێك له راكردووه‌كان كوڕی بازرگانێكی به‌ناوبانگی مادده‌ی هۆشبه‌ره و كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ بازرگانی ئه‌و بواره، گۆزمان لوێرای گه‌وره بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كردووه، كه ئێستا له زینداندایه.