هەولێر.. کۆنفڕانسی سەرژمێریی و ئامار لە عێراق بەڕێوەدە چێت

30 ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کردووە

K24- هه‌ولێر:

لە ھەولێر كۆنفرانسی عێراقی، بۆ سەرژمێریی و ئامار دەستی بەكارەكانی كرد، كە لەژێر چاودێری سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بەرێوە دەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە كۆنفرانسەكەدا وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوە دەددات، سەرژمێریی بە رێگای ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا وەزیری پلاندانی ھەرێمی كوردستان، مەرجی ھەرێم بۆ پشتگیریكردن لە ئەنجامدانی سەرژمێریی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: بەو مەرجە لەگەڵ سەرژمێری داین، كە ئامانجی سیاسی لە پشتەوە نەبێت.

كۆنفڕانسەكە به‌ به‌شداریی 30 ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی عێراق بەڕێوە دەچێت و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. تێییدا 79 تویژینەوە لە بارەی سەرژمێریی و ئامار ده‌خرێنه‌ڕوو. خاڵی ھەرە گرنگی ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەكە، ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و گەڕانەوەی ئاوارە كوردەكانە بۆ سەر زێدی خۆیان، بەر لە ئەنجامدانی پرۆسه‌كه‌.

H.B