پوتن ره‌تیده‌كاته‌وه مۆبایلی زیره‌ك به‌كار بهێنێت
پوتن ده‌ڵێت ئاسووده‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "تاس"ی رووسی رایگه‌یاند، مۆبایلی زیره‌ك به‌كارناهێنم و زیاتر هێڵی زه‌مینی ته‌له‌فۆنم پێ باشتره.
پوتن گوتیشی: من ئاسووده‌م، چونكه هیچ كه‌رسته و ئامێرێكی ته‌كنۆلۆژی نوێ به‌كار ناهێنم و ئامرازی دیكه‌م هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ندێكجار مۆبایلی زیره‌كی به‌كارهێناوه، به‌ڵام پێی باشتره ته‌له‌فۆنی زه‌مینی به‌كاربهێنێت و له رێیه‌وه ده‌توانێت كێی بوێت په‌یوه‌ندی پێوه بكات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، رێگرتن له پێشكه‌وتن زۆر ئه‌سته‌مه و كه‌س ناتوانێت رێگه له پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌م بگرێت.