زانایان: ده‌كرێت كۆرۆنا هه‌رگیز بنبڕ نه‌كرێت و ساڵانه نوێ ببێته‌وه
"ته‌نیا له‌سه‌ر ئێمه پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
زانایان جه‌خت دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌رگیز بنبڕنهكرێت و ساڵانه به‌رده‌وام به‌شێوه‌ی وه‌رزی به‌بێ وه‌ستان نوێ ببێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌سی له‌سه‌ر ئاستی جیهان تووشكردووه، له‌وانه‌یه به‌یه‌كجاری له‌ناونه‌چێت و ببێته نه‌خۆشییه‌كی هه‌میشه‌یی وه‌ك سه‌رمابوون و هه‌وكردنی سنگ و ئهنفلۆوهنزا.
له لێدوانێكدا بۆ "The Telegraph"، پرۆفیسۆر جۆن ئۆكسفۆرد له زانكۆی "كوین ماری" له له‌نده‌ن گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی جۆرێكی دیكه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین، ئه‌ویش ڤایرۆسه‌كانی هه‌ناسه‌دانن، كه له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو یان زیاتر ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كردووه، ئه‌و ڤایرۆسانه وه‌رزین و زیاتر له سه‌رمابوون نزیكن، جا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بچێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه یان نا، ئه‌وا ته‌نیا له‌سه‌ر ئێمه پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆچوونه‌كه‌م راست ده‌رده‌چێت".
ئێستا وا لێكده‌درێته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له بازاڕێكی ئاژه‌ڵان له شاری وۆهانی وڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه، كه‌چی له بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵك به‌رده‌وامه.
له‌كاتێكیشدا خه‌ڵكی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ ناوچه‌ی نوێ به‌خێرایی به‌رده‌وامن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی فریای داخستنی شوینه تووشبووه‌كان ناكه‌ون، بۆیه ڤایرۆسه‌كه له بڵاوبوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات زانایان له سه‌رانسه‌ری جیهان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م په‌تایه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان كراوه، به‌ڵام پرۆسه‌كه دوورودرێژه و دڵنیا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بن، له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌كه خۆی بگۆڕێت و ته‌واو جیاوازتر ده‌ركه‌وێت و نه‌توانرێت له رێگه‌ی ئه‌و دژه ڤایرۆسه‌ی ئاماده ده‌كرێت، رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بكرێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B