ژووری بازرگانی: لە سلێمانی کێشەی کەمی خواردن نییە

"مارکێتەکان کراونەتەوە"

K24- سلێمانی:

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سلێمانی هیچ کێشەیەکی خواردنی نییە و شارەکە ترانزێتی خواردنە بۆ شارەکانی دیکەی عێراقیش، ئەگەر پێویست بکات، خواردن بۆ باشووری عێراقیش نانێرین.

راشیگەیاند، لە مارکێتەکان خواردنی تەواو هەیە، بەڵام داوا لە خەڵک دەکەین بە رێژەیەکی کەم بچنە مارکێتەکان و لەناو مارکێتەکان هیچ بەرکەوتنێک نەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هیچ رێگرییەک بۆ جووڵەی بازرگانی دروست نەکراوە و گواستنەوە و هێنانی خواردن وەکو پێشوو ئاساییە.

سەبارەت بە کڕینی شتومەک، گووتی، مارکێتەکان کراوەن و هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل سەردانیان بکەن.