ئه‌و ژنه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ڤاكسینی دژه كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه قسه ده‌كات
جیاوازی پێكوت (ڤاكسین) و چاره‌سه‌ر چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك له ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك خۆبه‌خش ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی پێكوت (ڤاكسین)ی دژه كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه، كه به یه‌كه‌م هه‌وڵی كرداری و كلینیكی داده‌نرێت له جیهان.
خۆبەخشەکە ئافره‌تێكی 43 ساڵه‌یه به‌ناوی جێنيفەر هاله, كه پزیشکێکی ئافرەتی دەرمانسازە. بڕیاريشە ڤاکسینەکە لە 6 هەفتەی داهاتوو لەسەر 45 کەسی پێگەیشتووی دیکە تاقی بکرێتەوە.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێت: "هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه، هیچ هه‌ستم به ئازار نه‌كرد، ڤاكسینه‌كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ڤاكسینی دژه ئه‌نلفۆنزا نییه كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به‌كارمهێناوه".
جياوازى پێكوت – ڤاكسین و چاره‌سه‌ر چییه؟
به گوێره‌ی زانستی پزیكشی، پێكوت (ڤاكسین) و چاره‌سه‌ر جیاوازن، جیاوازییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه ڤاكسین بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت كه هێشتا تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بوونه یان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نین, بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز بكات.
هه‌رچی چاره‌سه‌ره، بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه بوونه.
بۆیه دوای به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته پزیشكه ده‌رمانسازه، پێویسته بكرێته هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، یان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت، ئینجا له رێگه‌ی پشكنینی و تاقیكردنه‌وه كلینیكییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پێكوته پێشوه‌خته خراوه‌ته جه‌سته‌ی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌جه‌نگێت یان نا.
سه‌رچاوه: Indeoendent
ئ. م