یەکەم لێدوانی وەزیرێکی عێراق لەبارەی کاریگەری نرخی نەوت لەسەر مووچە

کاریگەری دۆخی ئابووری ئێستای عێراق لەسەر مووچە چییە؟

K24 – هه‌ولێر:

لوئەی خەتیب وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نەوت کاریگەریان لەسە مووچەی فەرمانبەران لە عێراق و سەرتاسەری جیهان دەبێت.

خەتیب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر هەیە بەهۆی دەرهاویشتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیهان و دابەزینی نرخی نەوت، کاریگەری بکەوێتە سەر مووچەی فەرمانبەران.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکار بووە بۆ نەهاتنی شارەزا بینییەکان بۆ عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا، ئەوەش کاریگەری دەکات سەر پلانەکانی وەزارەت.

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هەمووان پابەند بن بە بڕیارەکان ده‌ربارەی کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوامکردن، کە ئامانج لێی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە.

H.J