فەرەنسا سەركەوتنی تاقیكردنەوەی دەرمانێكی بۆ كۆرۆنا راگەیاند
دەرمانەكەی تاقیكردووەتەوە
K24 - ھەولێر
فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانێكی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
گروپی سانۆفێی، فه‌ره‌نسی كه تایبه‌ته به به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمان و توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی ئاشكرا كرد، كه ده‌رمانێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی مه‌لاریا بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه و له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ڤایرۆسه بنبڕ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه فه‌ره‌نسییه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ئاماده‌ن ملیۆنان له‌و ده‌رمانه به‌رهه‌م بێنن و بیبه‌خشنه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسی بۆ به‌كارهێنانی له‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تائێستا فەره‌نسا زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌یسی تووشبوونی هه‌یه و له‌نێویشیان 175 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 602 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.