قەدەخەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

قەدەخەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

K24- هەولێر:

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، قەدەخەی هاتووچۆ بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

راشیگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رێکارەکان هاتووینەتەوە سلێمانی

ئاماژەی بەوەشدا، 14 رۆژی داهاتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە.

دووپاتیشکردەوە، سوپاسی خۆراگری خەڵکی کوردستان دەکەین.

گووتیشی: "بەهۆی کۆرۆنا داهاتی ناوخۆی هەرێم لە سفر نزیکبووەتەوە، بەڵام حکومەت لە نێوان خراپ و خراپتر، خراپەکەی هەڵبژاردووە".

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتا قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەکان راگیرا، دواتر هاتووچۆی ناو شاریش قەدەغەکرا.

پێشتریش، لایەنە تەندروستییەکانی هەرێم، داوایان لە حکومەت کردبوو، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، وادەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکەنەوە.