هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویست بوو
سووپاسی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه پێویست بوو.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی كه‌رتی پزیشكی و ته‌ندروستی داوایان كرد و پێیان باش بوو، كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، داوای له هاووڵاتیان كرد، قه‌ره‌باڵغی درووست نه‌كه‌ن و تێكه‌ڵی یه‌كدی كه‌مبكه‌نه‌وه و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كان بن. ئه‌گه‌ر هۆشیاری و پابه‌ندی هاووڵاتیان نه‌بێت، پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت. نموونه‌شی به ئیتاڵیا هێنایه‌وه، كه تا ئێستا زیاتر له 2500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به هۆی كۆرۆناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد، به‌شداریان له پرۆسه‌ی هاوكاریكردنی هاووڵاتیان كردووه و گوتی: سوپاسی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین، به هه‌ر چه‌ندێك به‌شداری كردبێت له پڕۆژه خێرخوازییه‌كان.