له فه‌ره‌نسا ته‌نیا ئه‌مڕۆ 89 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
931 كه‌س ره‌وشی ته‌ندروستیان سه‌قامگیر نییه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی پاریس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 89 كه‌س به هۆی تووشبوونیان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن گه‌یشته 264 كه‌س.
به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی چاودێری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا، گیرۆم سالۆمۆن، رایگه‌یاند، به رێژه‌ی %18 ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا به‌رز بووه‌ته‌وه.
گوتیشی: ژماره‌ی تووشبووان له 7 هه‌زار و 730 كه‌سه‌وه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 9 هه‌زار و 134 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 931 كه‌سیان ره‌وشی ته‌ندروستیان سه‌قامگیر نییه.