ئیسپانیا.. له شه‌و و رۆژێكدا زیاتر له 200 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
حه‌ڤده هه‌زار تووشبوونه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیسپانیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن له وڵاته‌كه‌یدا له (558) كه‌سه‌وه گه‌یشته (767) كه‌س، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا.
هاوكات تووشبووانی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا ژماره‌یان گه‌یشته (17) هه‌زار و (147) كه‌س.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا، دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی تووشبووان (13) هه‌زار و (716) كه‌سه و (558)یش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌و ژماره‌یه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڵكشاوه.
ئیسپانیا له (14ی ئازار/ مارسی 2020)ه‌وه باری له‌ناكاوی راگه‌یاندووه، وه‌ك دووه‌م وڵاتی ئه‌وروپا، دوای ئیتاڵیا ئه‌و بڕیاره بدات.