میری مۆناكۆ تووشی كۆرۆنا بوو
كۆرۆنا ئه‌وروپا ده‌ته‌نێت

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس بڵاویكرده‌وه میری مۆناكۆ، ئه‌لبێرتی دووه‌م تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌قامگیره.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆشكی پادشایه‌تی مۆناكۆ رایگه‌یاند، له پشكنین ده‌ركه‌وتووه، میر ئه‌لبێرت تووشی كۆرۆنا بووه و ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌قامگیره و مایه‌ی نیگه‌رانی نییه.
مۆناكۆ میرنشینێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته و له سێ لاوه سنووری فه‌ره‌نسا ده‌وری داوه و سه‌نته‌ری میرنشینه‌كه ته‌نیا (16) كیلۆمه‌تر له ئیتاڵیاوه دووره. ژماره‌ی دانیشتوانی له نێوان (37) تا (38) هه‌زار كه‌سه و له رووسی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیه و له رووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ر به فه‌ره‌نسایه.