له نیویۆرك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته 8 هه‌زار كه‌س
(60) حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوون
K24 – هه‌ولێر:
له نیویۆرك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته سه‌رووی (8) هه‌زار كه‌س و له ناویشیاندا (60) حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك، "بیل دی پلاسیۆ" رایگه‌یاند، ئاماری تووشبووان تا دێت زیاتر هه‌ڵده‌كشێت.
له چاوپێكهتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك گوتیشی: شاره‌كه‌مان ته‌نیا (10) رۆژی له‌به‌رده‌مه و دوای ئه‌وه تووشی كورتهێنان له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بین.
تا ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی (27) هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش (348) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.